Erbil 32°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:29

قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی ناوادەی دلۆڤان بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو کرد

دلۆڤان بارزانی هەمیشە ڕۆڵی ئاشتەوایی بینیوە لەئاست پرسە هەستیارەکاندا
کوردستان TV
#7
100%


جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی ناوادەی دلۆڤان ئیدریس بارزانی پرسەنامەیەکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەڕێز جەنابی کاک مەسعود بارزانی..
بەڕێز جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی ..

بەڕێزان کاک بارز، کاک یوسف، کاک عەباس، کاک ڕەوان

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی دڵتەزێن و کتوپڕی، کۆچی دوایی کاک (دلۆڤان ئیدریس بارزانی)مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم .

بەداخەوە، هەرچەندە ئاشنایی تەواومان نەبوو لەگەڵ خوالێخۆشبوو کاک (دلۆڤان بارزانی)، بەڵام وەک ئەوەی لای هەمووان ئاشکرایە، کەسایەیتیەکی کۆمەڵایەتی خۆشەویست و خەمخۆری میللەتەکەی بوو.

هەمیشە ڕۆڵی ئاشتەوایی بینیوە لەئاست پرسە هەستیارەکاندا، ئەم خەسڵەتە جوانانەش ئاساییە لە خودی کاک دلۆڤان-دا کۆ ببێتەوە چوونکە ئەو کوری شەهید ئیدریس بارزانی نەمرە، کە لەگەڵ باوکم، هەڤاڵ مام جەلال، دۆستایەتی وپەیوەندیەکی توندوتۆڵی نەتەوایەتییان هەبوو، هەروەک ئاشکراشە کە خوالێخۆشبوو، لە بنەماڵەیەکی خەباتگێڕی گەلەکەمان بوو، لەپێناو مافە ڕەواکانی قوربانیەکی زۆریان داوە و ئێستاش تەرمی خوالێخۆشبوو لەپاڵ هەزارەها شەهیدی بنەماڵەکەی بەخاک دەسپێردرێت.

لە پەروەردگاری مەزنمان داوایە گیانی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئۆقرەیی و دڵنەواییش بە ئێوەو کەسوکاری ببەخشێت، ئومێدەوارین ئەمە دوایین ناخۆشیتان بێت.

انا للە وانا الیە راجعون


قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆک وەزیران
2 نیسانی 2018

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.