Erbil 32°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:24

چین و توێژەکانی کەرکووک و گەرمیان سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان کرد

سەردانی مەزاری نەمران لە بارزان به‌رده‌وامى هه‌یه‌
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چین و توێژەكانی كەركووك – گەرمیان سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد، دوای پێشوازی لێ كردن لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی و دانانی تاجەگوڵینە سۆز و پەیمانیان بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزان دووپات كردەوە، كە "ئێمە بۆ نوێكردنەوەی سۆز و پەیمان بۆ ڕێبازی بارزانی و پارتی، كە ڕێبازی كوردایەتی و پێكەوەژیانە هاتووینە سەر مەزاری نەمران، ئێمە چۆن لە ڕابردوو پێشمەرگە و ڕێبواری ڕێبازەكەتان بووین، ئێستا و ئایندەش تا دەگەینە ئامانجەكانمان، کە ئەویش سەربەخۆییی كوردستانە پێشمەرگە دەبین و ڕێبواری ماندوونەناسی ڕێبازەكەتان دەبین.

ڕۆژانە بە هەزاران كەس لە چین و توێژەكانی كوردستان و، خەڵكی پارچەكانی دیكە سەردانی مەزاری نەمران لە بارزان دەكەن و سۆز و پەیمان بۆ ڕێبازی بارزانی و پارتی دووپات دەكەنەوە.

سەلاح دەلۆ، بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك-گەرمیانی پارتی دیموكراتیی كوردستان لە وتارێكدا لەسەر مەزاری نەمران دیار كرد، "مایەی شانازییە بۆ ئێمە كە ئەمڕۆ لە بارزانی سەركەشین، لە بارزانی لانەی شێران، لە بارزانی هێمای كوردایەتیی ڕەسەن و ڕاستەقینە، جارێكی دیكە لە حزووری ڕۆحی  پاكی بارزانی نەمر و كاكە ئیدریسی هەمیشە زیندوودا كۆ دەبینەوە و سەری ڕێز و نەوازش، سەری وەفاداریمان بۆیان دادەنوێنین، ئێمە بۆ نوێكردنەوەی سۆز و پەیمان بۆ ڕێبازی بارزانی و پارتی، كە ڕێبازی كوردایەتی و پێكەوەژیانە، هاتووینە سەر مەزاری نەمران، ئێمە چۆن لە ڕابردوو پێشمەرگە و ڕێبواری ڕێبازەكەتان بووین لە ئێستا و ئایندەش تا دەگەینە ئامانجەكانمان، کە ئەویش سەربەخۆییی كوردستانە پێشمەرگە دەبین و ڕێبواری ماندوونەناسی ڕێبازەكەتان دەبین."

گوتیشی: "ڕێبازی بارزانی، واتە ڕێبازی كوردایەتی و نیشتمانپەروەری و دڵسۆزی بۆ یەكدی، ڕێبازی بارزانی واتە پێكەوەژیان، یەكدی قبووڵكردن، كە ئێستا ئێمە وەكو گەلی كورد لەو كاتە لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستمان بە یەكڕیزی و تەبایی و دۆستایەتیی خۆمان هەیە، ئەگەر تەماشای مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد بكەین، بارزانی نەمر سەرەڕای ئەوەی كە هەمیشە جڵەوی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردی لە دەست بووە، لە هەمان كات چەترێكی گەورە، سێبەرێكی گەورە بوو بۆ پێكەوەژیان و یەكدی قبووڵكردن، هەموو خەڵكی كوردستان كورد و پێكهاتەكانی دیكە هەمیشە لەژێر سێبەری  بارزانی نەمر كۆ بوونەتەوە و یەكدییان قبووڵ كردووە و ئاراستە كراون بۆ خەبات و تێكۆشان.

ئەزموونی ڕابردووی ئێمە، ئەزموونی شۆڕش و خەباتی ئێمە، ئەزموونی تێكۆشانمان لە قۆناغەكانی ڕابردوو، بە ئێستاشەوە ئەوە دەسەلمێنێت كە بەداخەوە كورد سەرەڕای جوامێری، سەرەڕای خەبات و دڵپاكی، بەڵام دۆستی ڕاستەقینەی زۆر كەمە، ئەگەر  بڵێم دۆستی نییە لە كاتە چارەنووسسازەكاندا ڕەنگە وا بێت، ئەوەی كە گرنگە ئەوەیە گەلی كورد دەبێ ئەوە بزانێت، دۆستی ڕاستەقینەی خۆی، خۆیەتی، چیاكانی كوردستانە، بۆیە دەبێ ئێمە هەوڵی ئەوە بدەین هەمیشە وەكو بارزانی نەمر چۆن خەڵكی كۆ كردەوە و لە ژێر سێبەری خۆیدا ئاراستەی كردن و پەروەردەی دەكردن، دەبێ هەوڵ بدەین، لە قۆناغی ئێستادا كە لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستمان بە یەكڕیزی و یەكێتی هەیە، یەكێتیی خۆمان بپارێزین، ئەگەر یەكێتیی خۆمان نەپارێزین، یەكڕیزیی خۆمان نەپارێزین كێشەی گەورەترمان تووش دەبێت، ئێمە ئەزموونمان زۆرە، كاتێك یەكگرتوو و یەكڕیز بووینە، سەركەوتنی گەورەمان بە دەست هێناوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.