دەستەی نیشتمانی هەڵبژاردنەكانی میسر ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی راگەیاند بەپێی ئەنجامەكانیش عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری ئێستای میسر توانیویەتی زیاتر لە 97%ی دەنگەكان بەدەسبهێنێت و جارێكی دیكە ببێتەوە بە سەرۆك كۆمار.
لاشین ئیبراهیم سەرۆكی دەستەی نیشتمانی هەڵبژاردنەكانی میسر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەهەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەكەی میسردا عەبدولفەتاح سیسی 21 ملیۆن و 835 هەزارو 387 دەنگی بەدەستهێناوەو توانیویەتی 97%ی دەنگەكان بۆ خۆی مسۆرگەر بكات، لەبەرابەریشدا مستەفا موسا كاندیدی ركاربەری سیسی 2.9&ی دەنگەكانی بەدەستێهناوە.
گوتیشی: بەپێی داتاكانی كۆمسیۆن لەناوخۆو دەرەوەی میسر 59 ملیۆن و 78 هەزارو 138 مافی دەنگدانیان هەبووەو لەو ژمارەەیەش 24 ملیۆن و 254 هەزارو 152 دەنگدەر بەشداری پرۆسەكەیان كردووەو بەوەش رێژەی بەشداری دەنگداران گەیشتۆتە 41.5%.
لەهەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەكەی میسردا، 13 هەزارو 687 ناوەندی دەنگدان كرابوونەوەو لەلایەن 18 هەزارو 678 دادوەرەوە سەرۆكایەتییان دەكرا، هەروەها لەناوەندەكانی دەنگدانیشدا 103 هەزار فەرمانبەر هاوكاری دادوەرەكیانیان كردوە بۆ چاودێریكردنی پرۆسەكە.
شایهنی باسه پێش ههڵبژارن ئامارەکان پێشانی دەدەن سیسی زیاتر 90%ـی دەنگەکانی بەدەست دێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.