Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:23

دهۆک.. تانکه‌رێکی سووته‌مه‌نی گڕی گرت

36 هه‌زار لیتر گازی ناو تانكه‌ره‌كه‌ سوتا
کوردستان TV
#7
100%

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ كۆمه‌ڵگای كواشی پیشه‌سازی تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی ئاگری گرت و زه‌ره‌رو زیانی ماددی زۆری لێكه‌وته‌وه‌ و بڕی 36 هه‌زار لیتر گازی ناو تانكه‌ره‌كه‌ سوتاو خۆشبه‌ختانه‌ زیانی گیانی نه‌بووه‌.

دوای ڕوودانی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی دهۆك گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و توانیان كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه‌ بكه‌ن و ئاگره‌كه‌یان كوژانده‌وه‌.

پۆلیسی به‌رگری شارستانی هۆكاری روودانی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ی گه‌ڕاندده‌وه‌ بۆ كاتی به‌تاڵكردنی گازی مه‌كینه‌كه‌ و ده‌ڵێت له‌و كاته‌دا تانكه‌ره‌كه‌ ئاگری گرتووه‌و سووتاوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.