Erbil 35°C ھەینی 27 ئەیلوول 10:31

به‌هۆی ده‌ستکاریکردنی مینه‌وه‌ دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌ قه‌زای ماوه‌ت
کوردستان TV
#7
100%

دوای ئه‌وه‌ی 2 هاوڵاتی ده‌ستكاری مینی نه‌ته‌قیو ده‌كه‌ن، مینه‌كه‌ له‌ ده‌ستیاندا ده‌ته‌قێته‌وه‌و به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بن و له‌ كاتی گه‌یشتنیان به‌ نه‌خۆشخانه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن.

له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ راگه‌یاندراوێكدا ڕایگه‌یاند: پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ، له‌ قه‌زای ماوه‌ت به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی لوغمه‌وه‌ 2 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا .

راشیگه‌یاندووه‌: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس هه‌ریه‌كه‌ له‌ (ك ، ع ، م ) ته‌مه‌ن 35 ساڵ ، ( ش ، م ، ا ) ته‌مه‌ن 27 ساڵ ، كه‌ دانیشتوی كانی سپیكه‌ن، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران ، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.