Erbil 35°C ھەینی 27 ئەیلوول 10:29

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەڤەری برادۆست بۆردوومان دەکەن

ئێستاشدا فڕۆکەکان بە ئاسماندا دەسوڕێنەوە
کوردستان TV
100%


بۆ جارێكی دیكه‌ ئه‌مشه‌و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردوومانی دەڤەری برادۆست کردووە لە سنووری شارۆچکەی سیدەکان.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەندین شوێنیان لە ناوچەکانى خواکوڕک و سەرچەمان و لۆلان و خنیرە و بیسون و گەلی ڕەشیان بۆردومان کردووە لە سنوری برادۆست و لە ئێستاشدا فڕۆکەکان بە ئاسماندا دەسوڕێنەوە.

گوتیشی: به‌هۆی دووری شوێنی بۆردوومانه‌كان تا ئێستا زیانەکان بە ووردى نەزانراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.