Erbil 22°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 14:41

دوای براوه‌بوونى ریال مه‌درید به‌سه‌ر پاڵماس ، مارکا ڕه‌خنه‌ى له‌بنزیما ده‌گرێت ڕایده‌گه‌یه‌نێت هه‌واداران مافى خۆیانه‌ هوتاف له‌دژى بڵێنه‌وه‌

ماركا ده‌ست نیشانى ئه‌و وێنه‌یه‌ ده‌كات كه‌بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى هوتاف له‌دژى بنزیما بوترێته‌وه‌ له‌یاریگا
کوردستان TV
100%


له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 30 خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، له‌ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌دا لاس پاڵماس له‌به‌رده‌م یاریگا و هه‌وادارانى میواندارى ریال مه‌درید كرد ، یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا ئه‌و ئامانج و نیه‌ته‌ى هه‌یبوو سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو تێیدا له‌براوه‌بوونى به‌سه‌ر ریال مه‌درید له‌یارى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌سه‌رجه‌م هه‌وڵ و كرداره‌كانى له‌یاریگا شكستى هێنا ، له‌به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید تێیدا سه‌ركه‌وتنى خۆی له‌یاریكه‌ ڕاگه‌یاند كاتێك توانى له‌یاریه‌كه‌ سێ گۆل له‌یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا تۆمار بكات ، كه‌هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان گاریس به‌یل دوو گۆل و بنزیما گۆلێك كه‌له‌خوله‌كه‌كانى  26 ، 39 ،51 تۆماریان كرد . ریال مه‌درید یاریگاى به‌جێهێشت به‌سه‌ركه‌وتنى له‌یاریه‌كه‌ و به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵى یاریه‌كه‌ .  
ڕۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانی له‌یاریه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌و دیمه‌نه‌دا كه‌له‌یارى ئێواره‌ى رابردوو له‌به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس ، كاتێك كه‌ریم بنزیما له‌به‌رده‌م هه‌ڵێكى گۆل تۆماركردندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌هۆیه‌وه‌ هه‌واداران هوتاف له‌دژى یاریزانى ناوبراویان ده‌وته‌وه‌ بۆیه‌ش ماركا ڕایده‌گه‌یه‌نێت هه‌واداران مافى خۆیانه‌ به‌وتنه‌وه‌ى هوتاف دژ به‌كه‌ریم بلِێنه‌وه‌، ئه‌و یاریزانه‌ سه‌ركه‌وتوو نیه‌ له‌تۆمارى گۆل ، هه‌ڵى له‌و شێوه‌یه‌ له‌ده‌ست نادرێت  . ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ش ده‌نگى خۆی خستوه‌ته‌ پاڵ ده‌نگى هه‌واداران ڕایده‌گه‌یه‌نێت هه‌واداران چى بڵێن مافى خۆیانه‌ له‌ دروشم و هوتاف ووتنه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌كه‌ریم بنزیما 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.