Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:10

ئۆتۆمبیلێک له‌ گه‌لی عه‌لی به‌گ سوتا

زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبیلێكی جۆری كیا سیراتۆ له‌ گه‌لی عه‌لی به‌گ گڕی گرت زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه‌.

دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان، تیمه‌كانی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سۆران بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ گه‌یشتنیه‌ گه‌لی عه‌لی به‌گ بۆشوێنی ڕووداوه‌كه‌، به‌ڵام  ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌ ته‌واوی سوتاو ،خۆشبه‌ختانه‌ جگه‌ له‌ زیانی ماددی زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

پۆلیسی به‌رگری شارستانی سۆرانیش هۆكاری سوتانی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی گه‌رانده‌وه‌ بۆ له‌ ده‌ستدانی كۆنتڕۆلی ئۆتۆمبلیه‌كه‌ له‌ لایه‌ن شۆفێره‌كه‌وه‌ ، كه‌ خۆی كێشاوه‌ به‌ به‌ردێكی گه‌وره‌و تانكی به‌نزینی ته‌قیوه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌  شۆرتی كردووه‌و گڕی گرتووه‌و به‌ ته‌واوی سوتاوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.