Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:42

زاگرۆس له‌ ژماره‌یه‌ک فێستیڤاڵی جیهانیدا به‌شدار ده‌بێت

زیاتر لە ١٠٠ خەڵاتی لە فێستیڤاڵە سینەماییەکاندا وەرگرتووە
کوردستان TV
100%

 فیلمی زاگرۆس یەکەم ئەزموونی ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی " سەهیم عومەر خەلیفە" یه‌ له‌ فیلمی درێژدا، لە فێستیڤاڵی فیلمی "Mooov" لە بەلجیکا، فێستیڤاڵی فیلمی "Belmont" لە ئەمریکا و فێستیڤاڵی فیلمی "Gorinchem" لە هۆڵەندا بەشداردەببێت. 

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە فێستیڤاڵی فیلمی " Aiguillon " لە فەڕەنسا، دەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "Bengaluru" لە هیندستان، فێستیڤاڵی فیلمی " Zeeuws-Vlaanderen " و فێستیڤاڵی فیلمی "That Matter " لە هۆڵەندا بەشداردەبێت. 

"زاگرۆس" لە 35مین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتیی فیلمی ئەنۆنای لە شاری ئەنۆنای لە فەڕەنسا خەڵاتی باشترین فیلمی وەرگرت کە بە خەڵاتی بینەران ناسراوە. هەروەها ئەم فیلمە ئەمساڵ لە 47مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی رۆتردام لە هۆڵەندا بەشداربوو.

 "زاگرۆس" بەشداری لە 44مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی گێنت لە بەلجیکا کرد و خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵی بەدەستهێنا کە خەڵاتی "Grand Prix" بوو، هەروەها دوو خەڵاتی لە بەشی پێشبڕکێی 18یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئاڕەس لە فەڕەنسا بەدەستهێنا، کە خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بوو لەلایەن لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵ و خەڵاتی باشترین فیلم لەلایەن بینەرانەوە.

 ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ١٤مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سینەمایی دوبەیدا بەشداربوو و کاندیدی چوار خەڵات بوو و دوو نمایشی تایبەتی بۆ کرا. 

"زاگرۆس" چیرۆکی شوانێک بەناوی زاگرۆس دەگێڕێتەوە کە هاوژینی خۆی زۆر خۆشدەوێت، بۆ ئەو کوردستان بەهەشتە، بەڵام هاوژینەکەی هاڤین و کچەکەی رەیهان، روودەکەنە بەلژیکا، دواتر زاگرۆزیش بڕیاردەدات بچێتە ئەو وەڵاتە.

جێی باسه‌ " سەهیم عومەر خەلیفە" لەرێگەی فیلمەکانییەوە زیاتر لە ١٠٠ خەڵاتی لە فێستیڤاڵە سینەماییەکاندا وەرگرتووە .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.