Erbil 21°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:22

له‌ ئاکامی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگرێکی سووته‌مه‌نی شوفیرێک گیانی له‌ ده‌ستدا

له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك – هه‌ولێر
کوردستان TV
#7
100%

به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگرێكی سووته‌مه‌نی له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك – شوان شوفێری بارهه‌ڵگرێك گیانی له‌ ده‌ستدا.

په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین كاتژمێر 9،30 ی ئه‌مڕۆ له‌ ناحیه‌ی شوان له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك – هه‌ولێر بارهه‌ڵگرێكی سووته‌مه‌نی له‌ جۆری سكانیا وه‌رگه‌ڕاو به‌وهۆیه‌وه‌ شوفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

ده‌شڵێ: دوای رووداوه‌كه‌ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی چوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ته‌رمی شوفێره‌كه‌یان هه‌ڵگرتۆته‌وه‌و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی یان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركوك كردووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.