Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:07

پێشێلکارانی ئابلۆقه‌کانی سه‌ر کۆریای باکوور ناویان خرایه‌ لیستی ره‌شه‌وه‌

نه‌وت و خه‌ڵوزه‌ به‌ردیان به‌ قاچاخ بردووه‌ بۆ كۆریای باكوور
پێشێلكارانی ئابلۆقه‌كانی سه‌ر كۆریای باكوور ناویان خرایه‌ لیستی ره‌شه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان چه‌ندین كه‌شتیی و كۆمپانیای خاوه‌ن كه‌شتیی و بازرگانێكی به‌هۆی پێشێلكردنی ئه‌و ئابلۆقانه‌ی خراونه‌ته‌ سه‌ر كۆریای باكوور، خسته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌.

به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌م كه‌شتییه‌ و كۆمپانیای خاوه‌ن كه‌شتییه‌ و نه‌وت و خه‌ڵوزه‌ به‌ردیان به‌ قاچاخ بردووه‌ بۆ كۆریای باكوور و به‌مجۆره‌ ئابلۆقه‌ ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئه‌م وڵاته‌یان پێشێل كردووه‌.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ كه‌ كۆمیسیۆنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكا ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.