مینی پاسێكی هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی نایاسایی كه هاوڵاتییانی پاكستانیی و ئه‌فغانیی و ئێرانیی بوون، له رۆژهه‌ڵاتی توركیا تووشی رووداوی هاتووچۆ بووه و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بووه‌ته هۆی كوژرانی 17 كه‌س و برینداربوونی 36 كه‌سی دیكه.
ئه‌م رووداوه شه‌وی پێنجشه‌ممه له نزیك شاری ئیگدیر له نزیك سنووری ئێران و له خاكی توركیادا روویداوه، هۆكاری رووداوه‌كه‌ش ئه‌وه بووه كه مینی پاسه‌كه خۆی كێشاوه به عامودێكی كاره‌بادا و ئاگری گرتووه.
به‌گوێره‌ی زانیاریی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی ناوچه‌كه، مینی پاسه‌كه توانای هه‌ڵگرتنی 14 كه‌سی هه‌بووه، به‌ڵام زیاتر له 50 په‌نابه‌ری تێدا بووه و ئه‌وه‌ش یه‌كێك بووه له هۆكاره‌كانی قوربانیی بوونی ئه‌و ژماره زۆره.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌سه‌ر زاری شایه‌تحاڵه‌كانی رووداوه‌كه‌یان گواستووه‌ته‌وه كه دیتوویانه ژماره‌یه‌ك له قوربانییه‌كان له ئاگردا سووتاون، هه‌روه‌ها وێنه بڵاوكراوه‌كانی راگه‌یاندنه‌كان ئه‌وه‌ش پیشانده‌ده‌ن كه مینی پاسه‌كه به ته‌واویی سووتاوه.
پۆلیسی توركیاش 13 په‌نابه‌ری نایاسایی ده‌ستگیر كردووه كه له سه‌رنشینانی مینی پاسه‌كه بوون.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.