Erbil 11°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 18:38

ئه‌ردۆغان کۆبوونه‌وه‌ی ماکرۆن و هێزه‌ کوردییه‌کانی رۆژئاوا به‌ دوژمنایه‌تی به‌رامبه‌ر تورکیا ده‌زانێت

دوێنێ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ شاندێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كۆبووه‌وه‌
ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه‌ی ماكرۆن و هێزه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوا به‌ دوژمنایه‌تی به‌رامبه‌ر توركیا ده‌زانێت
کوردستان TV
100%

ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆبوونه‌وه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هیزه‌ كوردییه‌كانی كوردستانی رۆژئاوا به‌ دوژمنایه‌تی به‌رامبه‌ر توركیا وه‌سف ده‌كات . 

به‌ پێی سه‌رچاوه‌كان، ئه‌ردۆغان ئه‌و پێشوازییه‌ی ماكرۆنی له‌ هێزه‌كانی كوردی كوردستانی رۆژئاوا به‌ دوژمنایه‌تییه‌كی راشكاوانه‌ به‌رامبه‌ر توركیا وه‌سف كردووه‌ . 

هه‌روه‌ها نێوه‌ندگیریی سه‌رۆكی فه‌ره‌نساشی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هێزه‌ كوردییه‌كانی كوردستانی رۆژئاوا و توركیا ره‌تكرده‌وه‌ . 

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ كۆشكی ئیلیزێ له‌ پاریس له‌گه‌ڵ شاندێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كۆبووه‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ به‌شی سه‌ره‌كی ئه‌و هیزانه‌ پێكده‌هێنن. 

ماكرۆن ئاماده‌یی پیشاندا بۆ نیوه‌ندگیری چاره‌سه‌ری كیشه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا . شانده‌كه‌ش ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ماكرۆن به‌ڵێنی داوه‌ هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ بكات و باس له‌ ناردانی هێزی فه‌ره‌نسی بۆ منبج كراوه‌ . 

توركیا هه‌ره‌شه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر شاری منبجیش ده‌كات كه‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌ پشتگیریی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و شاره‌یان له‌ ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش رزگار كردبوو . 

له‌ 18ـی 3ـی 2018 توركیا و چه‌ند گروپێكی میلیشیایی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كه‌ ئه‌نقه‌ره‌ پشتگیرییان ده‌كات شاری عه‌فرینی كوردستانی رۆژئاوایان داگیر كرد و دوای ئه‌و داگیركارییه‌ توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستانی رۆژئاوا و شنگال و قه‌ندیل له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد به‌ بیانووی شه‌ڕكردن له‌ دژی په‌كه‌كه‌.
 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.