وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له یه‌كی نیسان چوار فیلمی كوردی به‌شداریی فێستیڤاڵی سینه‌مایی كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ن.
پشتیوان عه‌بدوڵا كه وه‌ك نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: فێستیڤاڵی نه‌هجی سینه‌مایی كه له كه‌ربه‌لا سازده‌درێت، ئه‌مساڵ خولی چواره‌میه‌تی و له‌م خوله‌دا كه له یه‌كی نیسان ده‌ست پێ ده‌كات، 150 فیلم به‌شدارن كه هی 80 ده‌وڵه‌تی جيهانن وه چوار فیلمی كوردی له فێستیڤاڵه‌كه به‌شدار ده‌بن و شاندی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش له بواری سینه‌ما به‌شدار ده‌بن و وته‌شیان ده‌بێت..
شایانی باسه ئه‌و فیلمانه‌ی به‌شدار ده‌بن بریتستن له: "دۆزه‌خی سارد" له ده‌رهێنانی نه‌سرین عابدین، "ئاوازی مه‌رگ" له ده‌رهێنانی عیماد جه‌لال، فیلمی ئینمهیشنی "ئایلان" له ده‌رهێنانی جبرائیل ئه‌بوبه‌كره، هه‌روه‌ها فیلمێكی واحید كفرییه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.