Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:31

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا: به‌م نزیکانه‌ سەرۆکی کۆریای باکور ده‌گاته‌ رووسیا

پەیوەندییەکانی داهاتووی نێوان رووسیا و کۆریای باکوور تاوتوێده‌كرێت
کوردستان TV
100%

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، بەم نزیکانە کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکور ده‌گاته‌ رووسیاو له‌گه‌ل به‌رپرسانى رووسیا پەیوەندییەکانی داهاتووی نێوان رووسیا و کۆریای باکوور تاوتوێده‌كات.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر دیمیتری بێسكۆڤ وتەبێژی كۆشکی سەرۆكایەتی رووسیا (كرملین) رایگەیاندبوو، كه‌ بڕیار نیە لە ئێستادا كۆبوونەوەی لوتكە لەنێوان سەرۆكی ڕووسیا و سه‌رۆكى كۆریای باكوور ئەنجام بدرێت.

كۆشکی سەرۆكایەتی روسیا پێشوازی لە كۆبوونەوەكەی نێوان كیم جۆنگ ئۆن، سه‌رۆكى كۆریای باكوور و سەرۆكی چین كردو وتی" ئەوە هەنگاوێكی گرنگە بۆ پشتیوانیكردن لە گۆڕانكارییە ئەرێنییەكان لە نیمچە دوورگەی كۆریادا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.