سه‌ركرده‌ی باشووری ئه‌فریقا شۆرشگێر( نێڵسۆن ماندێلا) له ته‌مووزی ساڵی 1918 له دایك بووه، دوای (27) ساڵ له زيندان ، یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ڕه‌شپێستی ئه‌فریقا بوو، سیاسه‌تمه‌دارێكی شۆڕشگێڕ و دژبه‌ر و به‌رهه‌ڵستكارێكی سه‌رسه‌ختی ڕژێمی ئه‌پارتایدا بوو، ساڵی 2013 كۆچی دوایی كردووه.
ماندێلا ناو نابانگی زۆری له‌سه‌ر ئاستی جیهان په‌یداكردووه بۆیه دوای مردنیشی خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆره، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هارمۆنی گۆڵد كه كۆمپانیایه‌كی به‌ناوبانگی به‌رهه‌مهێنانی زێڕه، له‌سه‌ر داوای سه‌رمایه‌دارێكی ئه‌فریقایی كه نیشته‌جێی وڵاتی كه‌نه‌دایه، سێ كۆپی له ده‌ستی نێڵسۆن ماندێلا به‌زێڕی ته‌واو دروست كرد.
له پێشانگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م سێ ده‌سته نمایش كران، دواتر كۆمپانیای ئهربتراید یه‌كێك له كۆپییه‌كانی ده‌سته‌كه‌ی به 10 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كڕی.
شایانی باسه هه‌ریه‌ك له‌م ده‌ستانه كێشه‌كه‌ی نۆكیلۆ ده‌بێت كه به زاخاوی زێڕی ته‌واو دروست كراوه.
سه‌رچاوه/ رۆژنامه‌ی ده‌ستوور
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.