له ( 36 ) همین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر كه بریاره له تارانی پایته‌ختی ئێران له رۆژانی ( 19 _ 27 ) ی مانكی نیسانی ئه‌مساڵ به‌رێوه‌بچێت ، 7 فیلمی سینه‌مایی له به‌شی " چاوخشاندنێك " به سینه‌مای ئیتالیا نمایشده‌كرێت .
له به‌شی پێشبركێ فیلمێكی سینه‌مایی و له به‌شی چرای خه‌یال دوو فیلمی سینه‌مایی و فیلمێكی سینه‌ماییش له به‌شی نمایشی تایبه‌ت و ئه‌وانه‌ی كه ده‌مێننه‌وه له به‌شی چاوخشاندنێك به به‌رهه‌مه‌كان نمایشده‌كرێن .
چه‌ندین مانگ پێش ئێستا به‌شی چاوخشاندنیك به سینه‌مای ئیتالیا به‌رنامه‌ی بۆ دارێژراوهبه هاوكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئیتالیا و بالوێزخانه‌ی ئه‌م وڵاته له شاری تاران به‌رێوه‌ده‌چێت .
سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بە بەڕێوەبەرایەتی سینەماکاری ئێرانی "رەزا میرکەریمی" و بەشداریی بەرهەم و دادوەران، دەرهێنەران، رۆژنامەنووسان، رخنەگران و میوانانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە کۆمەڵەی پەردیسی سینەمایی "چارسوو" لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.