Erbil 11°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 16:35

عەبادی و سەرۆک وەزیرانی تورکیا گفتوگۆیان کرد

عەبادی : ڕێگە بەهیچ هێزێك نادەین بێ ڕەزامەندی ئێمە سنووری عێراق ببەزێنێت.
عەبادی و سەرۆك وەزیرانی توركیا گفتوگۆیان كرد
کوردستان TV
100%

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی وەزیرانی عێراق رایگەیاند كە بیناڵی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجام داوە، تێیدا سەرۆك وەزیرانی توركیا دووپاتی لەوە كردووەتەوە، كە هیچ هەڵمەتێكی سەربازی بێ ڕەزامەندی بەغدا بۆ سەر پەكەكە ئەنجام نادەن.

روونیشیكردەوە  كە توركیا ڕێز لە سەروەری خاكی عێراق دەگرێ و هیچ هەڵمەتێكیش ئەنجام نادات، كە بە هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی عێراق نەبێ، لە بەرانبەردا حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی داوە، هێزەكانی فیدرالی دەسەڵاتی تەواویان بەسەر تەواوی عێراق چەسپاندووە و لەمیانەی دوا سەردانیشم بۆ مووسڵ هەموو هێزەكانمان ڕاسپاردووە، كە ڕێوشوێنی توند بگیرێتەبەر لە سنوورەكانەوە، بۆ ئەوەی ڕێگە لە هاتوچۆی چەكدارانی هەر گرووپێك بگیرێت.

عەبادی هێمای بۆ ئەوەیش كردووە، كە هەموو هەڵمەت و جووڵەیەكی سەربازی بێ هەماهەنگی لەگەل ئێمە ڕەت دەكەینەوە و ڕێگەی پێ نادەین هیچ هێزێكی بێ ڕەزامەندی ئێمە سنووری عێراق ببەزێنێت.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.