Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 23:59

یه‌کێتیى مامۆستایان: پێویسته‌ حکوومه‌ت گوێ شل بکات تا ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ به‌لاڕێدا نه‌برێن 

لقى هه‌ولێرى یه‌كێتیى مامۆستایان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


لقى هه‌ولێرى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ ، كه‌ تیایدا داوا له‌ حكوومه‌ت ده‌كات داواى مه‌ده‌نییانه‌ى مامۆستایان له‌ داواى سیاسی و ئه‌جێنداى حزبی جیابكاته‌وه‌.

له‌ به‌شێكی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌" ئێمه‌ له‌ لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان نیگه‌رانى خۆمان به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه‌ ناڕه‌وایه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین و به‌توندى ئیدانه‌ى ده‌كه‌ین، داوا له‌ به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌كه‌ین به‌په‌له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م ڕووداوه‌ نه‌شیاوه‌ بكه‌ن و به‌پێى یاسا سزاى ئه‌م ده‌ستدرێژیكاره‌ بدرێت كه‌ به‌ به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه‌ ئیهانه‌ى مامۆستا ده‌كات و حورمه‌تى ده‌شكێنێت".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، لقی هه‌ولێر یه‌كێتیی مامۆستایان ده‌ڵێت" ئێمه‌ پشتگیرى ته‌واوى مافه‌ ڕه‌واكانى مامۆستایان ده‌كه‌ین، خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ مافێكى مه‌ده‌نى ڕه‌واى هاووڵاتیانه‌، ئه‌ركى حكوومه‌ته‌ داواى مه‌ده‌نییانه‌ى مامۆستایان له‌ داواى سیاسی و ئه‌جێنداى حزبی جیابكه‌نه‌وه‌، نه‌وه‌ك حه‌ق و ناحه‌ق تێكه‌ڵبكرێت".

له‌ كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌" پێویسته‌ حكوومه‌ت گوێ شل بكات تا ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ به‌لاڕێدا نه‌برێن و به‌خراپ سوودى لێ وه‌رنه‌گیرێ، كاتى ئه‌وه‌ش هاتووه‌ پاشكه‌وتى مووچه‌ ڕابگیرێت چونكه‌ هیچ هۆكارێك بۆمانه‌وه‌ى نه‌ماوه‌".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.