Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 14:22

کچانى پێشمه‌رگه‌ بوونه‌ پاڵه‌وانى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى عێراق

توانیان له‌دوا ڕۆژى خوله‌كه‌ ببن به‌پاڵه‌وانى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى یانه‌كانى عێراق
کوردستان TV
100%


له‌شارى به‌غدا له‌یاریگاى جادریه‌ پاڵه‌وانێتى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى یانه‌كانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو ، كچانى پێشمه‌رگه‌ به‌شداربووى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ دوای سێ ڕۆژ له‌به‌شداریان له‌ڕكابه‌رى كردن لةثيَناو تؤماريَكى باش ، توانیان له‌دوا ڕۆژى خوله‌كه‌ ببن به‌پاڵه‌وانى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى یانه‌كانى عێراق 
ئه‌نجامى یاریزانانى پێشمه‌رگه‌ له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو 

فه‌ڕه‌ح ناز سدیق - پله‌ی‌ یه‌كه‌م 1500 مه‌تر - ئامال خزر - پله‌ی‌ دووه‌م
4 × 400 پۆست پله‌ی‌ یه‌كه‌م
سێ‌ باز سه‌هد قاسم - پله‌ی‌ یه‌كه‌م ، چاوان به‌هادین - پله‌ی‌ دووه‌م 
200 مه‌تر شه‌مام سه‌مه‌د - پله‌ی‌ سێهه‌م 

له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى یانه‌كانى عێراق له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌ردوو یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ و سیروانى نوێ به‌شداربوون تێیدا  ، پێشمه‌رگه‌ به‌ 218 خاڵ نازناوى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ى به‌ده‌ست هێنا ، سیروانى نوێ پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ست هێنا به‌ 122 خاڵ ، پله‌ى سێیه‌میش بۆ یانه‌ى شوعله‌ بوو به‌ 100 خاڵ

شوان عه‌زیز

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.