Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 14:23

شەڕڤانان 9 چالاکیی لەناو عەفرین ئەنجام دەدەن

60 چەكداری سەر بە سوپای توركیایان لە عەفرین كوشتووە
شەڕڤانان 9 چالاكیی لەناو عەفرین ئەنجام دەدەن
کوردستان TV
100%

شەڕڤانان لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا 9 چالاكیان لەناو عەفریندا ئەنجامداوە و زیاتر لە 60 چەكداری سەر بە سوپای توركیایان كوشتووە . 

وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە عەفرین بە ئاژانسی ھاواری راگەیاندووە: لە دوایین چالاكی شەڕڤانان لە ناوچەی پیشەسازی عەفرین، كە دژی چەكدارانی فەیلەقی شامی سەر بە سوپای تورکیا ئەنجامدراوە له‌ ئه‌نجامدا 19 چەكدار كوژراون و چوار ئۆتۆمبێلی سەربازیش تێكشكێندراون .

ھەروەھا ئاماژەش به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا شەڕڤانانمان 9 چالاکییان لە دژی چەكدارانی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامداوە و 60 چەكداری سەر بە سوپای توركیایان لە عەفرین كوشتووە و بە دەیانی دیكەش برینداربوونە .

ئەوەشی خستۆتەڕوو چالاكییە سەربازییەكانی یەپەگە لەنێو عەفرین درێژەیان دەبێت تا شارەكە لە دەستی توركیا رزگار دەكرێت .

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.