وەزیری ناوخۆی فەرەنسا له توێتدێكدا ژماره‌ی قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی ڕاگه‌یاند
ژماره‌ی كوژراوه‌كانی هێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ی سه‌ر سوپه‌رماركێتێكی شارۆچكه‌ی ترێنتی له فه‌ڕه‌نسا به‌رزبۆیه‌وه بۆ پێنج كه‌س.
گێرارد کۆلۆمب وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لە رێگەی توویتەرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو پۆلیسەی راگەیاند كه له هێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ی دوێنێ برینداربوو و ستایشی هەڵوێستی قارەمانانەی کرد، کە بە گیانی خۆی هەوڵی رزگارکردنی بارمتەکانی ناو سووپەرمارکێتەکەی ترێبێی دابوو.
هه‌روه‌ها جێرار کۆڵوم، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، راستەوخۆ دوای رووداوەکە سەردانی شوێنی هێرشەکەی کرد و رایگەیاند: ئه‌و تیرۆرسته پێنج كه‌سی كوشتووه .
شیاوی ئاماژه‌پێدانه لە دوای وڵاتی بەلجیکاوە، فەرەنسا دووەم وڵاتە لە ئەوروپا کە ژماره‌یه‌كی زۆری ئیسلامی توندڕه‌وی تێدایە و لەماوەی زیاتر لە دوو ساڵی رابردوودا پاریس و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە رووبەڕووی هێرشی چەکداری بوونەوە کە دیارترینیان هێرشەکانی پازده‌ی تشرینی یەکەمی ساڵی دووهه‌زار و پازده سەر شاری پاریس بوو، کە بەهۆیانەوە سه‌د و سی کەس کوژران و سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.