Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:20

به‌هۆی بایکۆتی پزیشکانه‌وه‌ هاووڵاتییه‌ک گیانی له‌ده‌ستداوه‌

له‌ كاتی كاركردنی له‌ناحیه‌ی بیاره‌ تووشی فشاری خوێن بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌هۆی نه‌بوونی پزیشك و كارمه‌نده‌وه‌، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی ته‌وێڵه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌هۆی بایكۆتی پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ پێنج حاڵه‌تی مردن هه‌بووه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌دا چوار حاڵه‌تیان به‌مردوویی هێنراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ ، به‌ڵام حاڵه‌تێكیان هاووڵاتیه‌ك بووه‌ به‌ناوی سه‌یفه‌دین كه‌له‌دایك بووی 1953 خه‌ڵكی گوندی ته‌وێڵه‌ له‌ كاتی كاركردنی له‌ناحیه‌ی بیاره‌ تووشی فشاری خوێن بووه‌و به‌هۆی نه‌بوونی پزیشك و كارمه‌نده‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ . له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاراس حه‌مه‌ حسین، به‌ڕێوه‌به‌ری فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند: من و چه‌ند كارمه‌ندێك خۆبه‌خشانه‌ ده‌وام ده‌كه‌ین، به‌ڵام پزیشكان بایكۆتاین كردووه‌ .

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.