Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:15

ئینێستا : هاتنى نێیمار بۆ ریال مه‌درید یانه‌یه‌که‌ قۆناغێکى گه‌وره‌تر ده‌بینێ له‌خۆی

نێیمار بۆ ڕیال مه‌درید گرنگىیه‌كى باش ده‌بێت
کوردستان TV
100%


ئیندریاس ئینێستا ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى و كاپتنى یانه‌كه‌ له‌دیمانه‌ى یه‌كێك له‌ڕادیۆكانى ئیسپانیا ڕووبه‌رووى چه‌ندین پرسیار كراوه‌ته‌وه‌ ،  له‌وه‌ڵامى پرسیارى یه‌كێك له‌پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌كه‌ له‌باره‌ى هاتنى نێیمار بۆ ریال مه‌درید ، كاپتنكه‌ى بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند : نێیمار بۆ ڕیال مه‌درید گرنگىیه‌كى باش ده‌بێت گه‌ر ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ بچێت ڕیال ئه‌وا یانه‌كه‌ گۆڕانكاری باش به‌خۆوه‌ ده‌بینێ كه‌نێیمار ده‌توانێ به‌سود بێت بۆیان ، ریاڵ ئه‌و كاته‌ گه‌وره‌تر و به‌هێزتر ده‌بیندرێت له‌یاریه‌كان له‌چاو ئێستاكه‌ى .
ماوه‌یه‌كه‌ میدیاكان به‌شێوه‌ى جیاواز هه‌واڵى بڵاو كردنه‌وه‌ى نێیمار بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر هاتنى بۆ ڕیال مه‌درید و جێهێشتنى یانه‌ پاریسیه‌كه‌ له‌هاوینه‌دا ، ڕۆژنامه‌كان له‌هه‌واڵه‌ بڵاوكراوه‌كانیان ڕاشیده‌گه‌یه‌نن نێیمار له‌ریال مه‌درید زیاتر چانسى باشترینى جیهانى هه‌یه‌ له‌چاو پاریس بۆیه‌ ئه‌ستێره‌ به‌ڕازیلیه‌كه‌ هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌و مه‌دریده‌ له‌هاوینه‌دا 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.