Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 06:32

ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ کابول 13 که‌سی کرده‌ قوربانیی

تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كابول 13 كه‌سی كرده‌ قوربانیی
کوردستان TV
100%

ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ پێش ده‌رگای گۆڕه‌پانێكی وه‌رزشیی له‌ ناوچه‌ی له‌شكرگای ویلایه‌تی هێلمه‌ند، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 13 كه‌سی كرده‌ قوربانیی.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ رۆژی هه‌ینی دوای ده‌رچوونی سه‌دان كه‌س له‌ گۆڕه‌پانه‌ وه‌رزشییه‌كه‌ روویدا كه‌ له‌ ته‌ماشا و هاندانی ركابه‌رییه‌كی زۆرانبازیی ده‌گه‌ڕانه‌وه‌.

عومه‌ر زوواك وته‌بێژی پارێزگای هێلمه‌ند وتی: ئه‌م هێرشه‌ له‌لایه‌ن هێرشبه‌رێكی خۆكوژ ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ ئۆتۆمبێله‌ بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی به‌ره‌و جه‌ماوه‌ری پێش ده‌رگای گۆڕه‌پانه‌كه‌ لێخوڕیوه‌ و دواییش ته‌قاندوویه‌ته‌وه‌.

تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

سه‌رچاوه‌ رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.