Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:30

گه‌رمیان: ڕوداوێکی هاتووچۆ  15 قوربانی لێکه‌وته‌وه‌

یه‌كێك له‌برینداره‌كان منداڵه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاند: دره‌نگانی ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار - ساڵح ئاغا، ڕوداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی جێب واز و باجیرۆ ڕویدا، له‌ئه‌نجامدا پازده‌15 كه‌س برینداربوون، كه‌ برینداره‌كان دانیشتووی هه‌ریه‌كه‌ له‌گونده‌كانی ساڵح ئاغا و گرده‌گۆزینه‌ی سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لارن.

راشیگه‌یاند: یه‌كێك له‌برینداره‌كان منداڵه‌و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراوه‌و برینداره‌كانی تریش له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.