جێمز ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رۆژی پێنجشه‌ممه له‌كاتی دیدار له‌گه‌ڵ جێگری پاشایه‌تیی سعودیا وتی كه ئه‌مریكا حه‌ز ده‌كات سعودیا له ئاستی رۆڵی سه‌ربازی له ناوچه‌كه‌دا، كاراتر بجوڵێته‌وه و پێگه‌یه‌كی دیارتری هه‌بێت.
هه‌روه‌ها ژه‌نه‌راڵ ماتیس له دیداره‌كه‌دا وتی كه حكومه‌تی سعودیا به‌شێكه له رێگه چاره‌ی كۆتاییهێنان به جه‌نگی ناوخۆیی یه‌مه‌ن.
هاوكاتیش له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ردانه چه‌ند رۆژییه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگری پاشایه‌تیی سعودیا بۆ واشنتن، حكومه‌تی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندیی خۆی بۆ فرۆشتی چه‌ك به سعودیا به به‌های یه‌ك ملیار دۆلار پیشانداوه. به‌شێكی زۆری گرێبه‌سته‌كه‌ش بریتییه له فرۆشتنی 6600 موشه‌كی دژه تانك به‌م وڵاته كه به‌هاكه‌ی ده‌گاته 670 ملیۆن دۆلار.
هه‌روه‌ها له مانگی مایۆی ساڵی رابردووش‌دا له‌كاتی سه‌ردانی دۆناڵد ترامپ بۆ سعودیا، حكومه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه گرێبه‌ستی فرۆشی چه‌كی به به‌های 110 ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ سعودیا واژۆ كردووه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه حكومه‌تی ئه‌مریكا حه‌ز ده‌كات سعودیا رۆڵێكی سه‌ربازیی به‌هێزتر و كاراتر له ناوچه‌كه‌دا بگێڕێت، به‌تایبه‌تیی له به‌رامبه‌ر پێگه‌ی ئێران‌دا.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.