بۆ پشتیوانی له خه‌بات و به‌رخودانی عه‌فرین له رۆژئاوای كودستان ، گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " ناسر ره‌زازی " له ژێر ناوی " من عه‌فرینم " نوێترین سرودی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی " ئینستاگرام " به‌شێك له سرووده‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه بۆ پشتیوانی خه‌لكی عه‌فرین گوتوویه‌تی ،سرودی " من عه‌فرینم " كاری مۆنتاژی ته‌واو بووه و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بڵاوده‌بێته‌وه .
بۆ گرته‌ی نێو كلیپی من عه‌فرینم ئه‌و وێنه ڤیدیۆیانه به‌كارهێنراون كه گوزارشت له ئاواره‌یی دانیشتوانی عه‌فرین ده‌كات .
به بۆنه‌ی هاتنی به‌هار و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی كورد ناسر ره‌زازی له‌گه‌ڵ دڵنیای كچی له رۆژانی رابردوو ژماره‌یه‌ك ئاهه‌نگی جه‌ماوه‌ری له ئه‌ورووپا ئه‌نجامدا و له چه‌ند رۆژی داهاتووش بریاره ژماره‌یه‌ك ئاهه‌نگی دیكه سازبكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.