Erbil 7°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 11:03

ئه‌ردۆغان: ئێمه‌ په‌که‌که‌ له‌ شنگال له‌ناو ده‌به‌ین

ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی ناوه‌ندی عێراق په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال له‌ناو نه‌بات
کوردستان TV
#7
100%

سه‌ركۆماری توركیا رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی ناوه‌ندی عێراق، په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال له‌ناو نه‌بات ئه‌وا ئێمه‌ په‌كه‌كه‌ له‌و شوێنه‌ له‌ناو ده‌به‌ین.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: په‌كه‌كه‌ له‌ عێراق ده‌ستی به‌ جموجۆل كردووه‌.

 هاوكات گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی ناوه‌ندی عێراق، په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال له‌ناو نه‌بات ئه‌وا ئێمه‌ په‌كه‌كه‌ له‌و شوێنه‌ له‌ناو ده‌به‌ین.

هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی شارۆچكه‌ی عه‌فرینه‌وه‌ گوتی: ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی عه‌فرین كۆنترۆڵكرا. به‌خێرایی ده‌ستمان به‌ چاككردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كانی كرد، هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانیش چاكده‌كه‌ینه‌وه‌. به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌وێ له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆماندا ده‌بێت و ساتێك زووتر كه‌شێكی ئارامی بۆ ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین.

سه‌ركۆماری توركیا، باسی له‌ناردنی چه‌ك له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆ سنووری سووریا-توركیا كرد و گوتی: ٩١١ كیلۆمه‌تر سنوورمان له‌گه‌ڵ سووریا هه‌یه‌، ٣٥٠ كیلۆمه‌تریش سنوورمان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه‌، بۆچی ئه‌و چه‌كانه‌ بۆ ئێره‌ ده‌هێنن؟ ، كه‌واته‌ له‌ودیو ئه‌و سنووره‌ توركیا هه‌یه‌ و ده‌بێت ئه‌و چه‌كانه‌ دژی توركیا یان ئێران به‌كاربهێنیت، مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی نییه‌، ناتوانێت له‌گه‌ڵ رووسیا بچێته‌ كارێكی له‌و جۆره‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌ ئه‌نادۆڵۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.