Erbil -0°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 04:13

د. رێکه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید: دوای جه‌ژن پێداچوونه‌وه‌ به‌ سیسته‌می پاشه‌که‌وتی مووچه‌دا ده‌کرێت

پاره‌ی مانگێكی دیكه‌ی هاندانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ئیداری و پزیشكان دابه‌ش ده‌كرێت
سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، دوای جه‌ژن پێداچوونه‌وه‌ به‌ سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كرێت و پاره‌ی مانگێكی دیكه‌ی هاندانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ئیداری و پزیشكان دابه‌شده‌كرێت.

د. رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: دوای پشووی جه‌ژن پاره‌ی مانگێكی دیكه‌ی هاندانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ئیداری و پزیشكان دابه‌شده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ،سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران قسه‌یان كردووه‌ و دوای جه‌ژنی نه‌ورۆز پێداچوونه‌وه‌ به‌ سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ ده‌كه‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.