Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 03:06

وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر: له‌ % 99ی ئه‌و ماتۆڕسکیلانه‌ی هێنراونه‌ته‌ هه‌ولێر مه‌نه‌فێستیان نییه‌

له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی قه‌یرانی دارایی ژماره‌ی ماتۆڕسكیله‌كان له‌سه‌ر شه‌قام كه‌مده‌بنه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

رائید فازڵ حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ بوونی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی ماتۆڕسكیل له‌ نێو شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند:له‌ سه‌دا 99ی ئه‌و ماتۆڕسكیلانه‌ی هێنراونه‌ته‌ نێو شاری هه‌ولێر مه‌نه‌فێستیان نییه‌و له‌ رێگای مینای به‌سرا داخيلي كه‌ركوك بوون له‌وێشه‌وه‌ به‌ پارچه‌ پارچه‌كراوی هێنراونه‌ته‌ هه‌ولێر.

هه‌روه‌ها گووتی: پێش ساڵی 2013 ژماره‌یه‌كی كه‌می ماتۆڕسكیل له‌ نێو شاری هه‌ولێردا بوونی هه‌بوو، به‌ڵام دوای داگیركردنی به‌شێكی خاكی سوریاو عێراق له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ و هاتنی خه‌ڵكێكی زۆری كوردانی رۆژئاوا بۆ نێو شاری هه‌ولێرو شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان و سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی، ژماره‌ی ئه‌و ماتۆڕسكیلانه‌ رووی له‌ زیادبوون كردووه‌.

گوتیشی: هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و ژماره‌ی زۆره‌ی ماتۆرسكیل له‌ نێو شاری هه‌ولێر بۆ قه‌یرانی دارایی ده‌گه‌رێته‌وه‌ و هه‌ركاتێكیش باری دارایی خه‌ڵك به‌ره‌و باشی بڕوات، ژماره‌ی ماتۆڕسكیله‌كانیش كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.

وته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیسی هاچۆ ده‌شڵێت: به‌به‌رده‌وامی مه‌فره‌زه‌كانمان ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ماتۆڕسكیلانه‌دا ده‌گرن كه‌ خاوه‌نه‌كانیان پابه‌ندی یاساكانی هاتوچۆ نابن.
ئاماده‌كردنی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.