سبەی سێ شەممە ٢٠⁄٣⁄٢٠١٨ کاتژمێر ٤.٣٠ ی ئێوارە لە پارکی شانەدەر لە ھەولێری پایتەخت بە چاودێری پارێزگاری ھەولێر و ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومەت و پەرلەمانتاران ونوێنەرانی حزب و لایەنەکان و کونسوڵ و نوێنەرانی ھێزی ھاوپەیمان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و جەماوەری کوردستان لە تەواوی پێکھاتە نەتەوەییەکان دوایین ڕۆژی دەیەمین فیستیڤاڵی ئازادی ونەورۆز لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و ھونەرو لاوانی سەربە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان بە ئاھەنگی سروودو گۆرانی بۆ خۆشەویستی نیشتمان وبەرخۆدان و پێکەوەژیان دەست پێدەکات و دواتریش لەگەڵ خۆرئاوابوون مەشخەڵی ئاگری نەورۆز ھەڵدەکرێت بۆ ڕاگەیاندنی پەیامی ئازادی و سەرفرازی و دەسپێکی ساڵێکی پڕ لە ئومێدو ھیوا بۆ گەلی کوردستان .
ھاتنیش بۆ ھەمووانە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.