فازڵ ئیبراهیم به‌رێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: سه‌ره‌تا پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین و پێیان راده‌گه‌یه‌نین كه له هه‌رسێك رۆژی چه‌ژنی نه‌ورۆزدا باران نابارێت و پله‌كانی گه‌رما له نێوان 21-25 پله‌ی سه‌دی دا ده‌بێت.
راشیگه‌یاند: له یه‌كه‌م رۆژی چه‌ژنی سه‌ری ساڵی كوردی ئاسمان له نێوان ساماڵ و نیمچه هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌ری باران بارین نییه، به‌ڵام پێشبینی خۆڵبارینێك له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌كرێ، كه له كاتی گۆڕینی ئاراسته‌ی با ئه‌و خۆڵبارینه به شێوه‌یه‌كی سووك ده‌گاته ناوچه‌كانی رۆژئاوای هه‌رێم و ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم، به‌ڵام خۆڵبارینێكی سووك ده‌بێت و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی نابێت له‌سه‌ر كه‌شی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به دووه‌م رۆژو سێیه‌م رۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆز فازڵ ئیبراهیم رایگه‌یاند: له‌م دوو رۆژه‌ی جه‌ژنیشدا پێشبینی خۆڵ بارین و باران بارین ناكرێت و ئاسمانی كوردستان ساماڵ ده‌بێت له گه‌ڵ چه‌ند په‌ڵه هه‌ورێكی كه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.