دوای هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی ئاسمانی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ كاتژمێر 7 یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی سعودی گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و بریار وایه هه‌ر ئه‌مرۆ فرۆكه‌كه به سه‌رنشینه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ شاری جه‌دده‌ی سعودی.
شایه‌نی باسه ئه‌وه یه‌كه‌م گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له دوای گه‌مارۆدانی ئاسمانی سه‌ر به فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌م باره‌یه‌وه "نه‌وزاد هادی" پارێزگاری هه‌ولێر، له لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ئه‌و گه‌شته‌ی به گه‌شتێكی گرینگ وه‌سف كرد له دوای گه‌مارۆی ئاسمانی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
بڕیار وایه هه‌فتانه 4 گه‌شتی ئاسمانی له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جه‌دده‌ی سعودی له بواره‌كانی بازرگانی و گه‌شتی عومره‌و گه‌شتیاری ئه‌نجام بدرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.