وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی ناردنی مووچه بۆ هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: هاتنی ئه‌و بره پاره‌یه له لایه‌ن به‌غداوه ده‌ستپێكێكی ئه‌رێنییه هه‌روه‌ها سوپاسی پشوو درێژی خه‌ڵكی كوردستانی كرد و داواشی كرد به‌غدا به‌رده‌وام بێت له سه‌ر ناردنی مووچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه: هاووڵاتیان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، دوا به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند هه‌واڵێك له‌سه‌ر ناردنی مووچه له به‌غداوه له راگه‌یاندنه‌كان، لێره‌وه ته‌واوی زانیارییه‌كانتان پێڕاده‌گه‌یێنین.
سه‌ره‌تا سوپاسی سه‌رۆكوزیرانی حكومه‌تی فیدراڵ و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، كه توانییان به پشوو درێژیی له قۆناخێكی سه‌ختدا گفتوگۆیه‌كی به‌رهه‌مدار ئه‌نجامبده‌ن و له‌و رێگه‌یه‌وه بڕه پاره‌یه‌ك له به‌غداوه بگاته هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه ده‌ستپێكێكی ئه‌رێنییه. به‌ڵام بڕی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ پاشه‌كه‌وت ٩٠٠ ملیار دیناره و به سیسته‌می ئێستای پاشه‌كه‌وته‌وه پێویستمان به ٥٩٠ ملیار دیناره، بۆیه هیوادارین به‌غدا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی مانگانه.
١- ده‌قی نامه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی بانكی مه‌ركه‌زی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری
اطلاق راتب لشهر واحد لموڤفی اقلیم كردستان
رواتب الاقلیم عدا البیشمركه 281,724,634
+
رواتب البیشمركه 35,815,831
=
مجموع رواتب الاقلیم مع البیشمركه 317,540,465
٢- ئه‌م بڕه (317,540,465) دینار بۆ مووچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانه به پێشمه‌رگه‌شه‌وه، نه‌ك ته‌نیا بۆ ته‌ندرووستی و په‌روه‌رده.
٣- رۆژی ٢٠١٨/٣/١٩ دووشه‌ممه له لقی بانكی مه‌ركه‌زی له هه‌ولێر پاره‌كه راده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌كرێت.
٤- وه‌زاره‌تمان به راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووشه‌ممه و سێشه‌ممه واته ١٩ و ٢٠ی مانگ جگه له مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به‌رده‌وام ده‌بین له پێدانی مووچه و له‌و بڕه پاره‌یه مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ناوخۆ، شه‌هیدان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، زیندانییانی سیاسی، دارایی و ره‌گه‌زنامه دابه‌شده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها دوای نه‌ورۆز ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه دابه‌شده‌كه‌ین.
٥- پاش نه‌ورۆز حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌دات بۆئه‌وه‌ی به‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه به‌غدا ده‌ینێرێ، هه‌روه‌ها به داهاتی ناوخۆ و داهاتی نه‌وت لیستی مووچه رێكبخرێته‌وه. هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ باشتركردنی بژێویی هاووڵاتیان و مووچه‌خۆران .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.