Erbil 27°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:21

کاتێک له‌ هاوسه‌ره‌کانیان جیاده‌بنه‌وه‌ ئاهه‌نگ ده‌گێرن

په‌نجه‌كانی ده‌ست و قاچه‌كانی به‌ خه‌نه‌كردن ده‌نه‌خشێنن
کوردستان TV
100%


ژنان له‌ وڵاتی مۆریتانیا جیا له‌ ژنانی هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی .كاتێك له‌ هاوسه‌ره‌كانیان جیاده‌بنه‌وه‌ ئاهه‌نگ ده‌گێرن و خۆشی ده‌رده‌برن .

له‌ هه‌واڵێكی سكا نیوزدا هاتووه‌ كه‌ له‌ زاری دانیشتووانی ئه‌م وڵات ده‌یگێرێته‌وه‌ ،دیارده‌ی جیابوونه‌وه‌ی ژنان له‌ هاوسه‌ره‌كانیان به‌م مه‌به‌سته‌ دێت نرخی ژنان به‌رز رابگیرێت و سۆزێكی تایبه‌تیان بۆ پیشان بده‌ن ، كاتێك له‌ مێرده‌كانیان جیاده‌بنه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌ خێزانییه‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌ .

له‌م ئاهه‌نگه‌دا هاورێ و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی كچه‌كه‌ خۆشی ده‌رده‌برن ، به‌ تایبه‌تی له‌م رۆژه‌ی كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی لێك جیاده‌بنه‌وه‌ ، وه‌ك جه‌ژنێك بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ ته‌ماشا ده‌كرێت .

ئاهه‌نگی جیابوونه‌وه‌ هه‌مان ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌ ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی جیاده‌بێته‌وه‌ په‌نجه‌كانی ده‌ست و قاچه‌كانی به‌ خه‌نه‌كردن ده‌نه‌خشێنن و ده‌یرازێننه‌وه‌ ،ئاهه‌نگه‌كه‌ش له‌ ماڵێكی تایبه‌تدا رێكده‌خرێت و كچان و هاورێ نزیكه‌كانی  دیاری پێشكه‌ش به‌م ئافره‌ته‌ ده‌كه‌ن .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.