Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 08:55

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری عەفرین: بەرخۆدان لەعەفرین بەردەوام دەبێت

نوێنەری کانتۆنەکانی رۆژئاوا داگیرکردنی عەفرین رەتدەکاتەوە
کوردستان TV
#12
100%


بەرێوەبەرایەتی خۆسەری عەفرین ئاماژەی بەوەكرد: سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكان  چونەتە ناو عەفرینەوە و هاوڵاتیانی مەدەنیان كردووەتە ئامانج، ڕاشیگەیاند: بەرخۆدان لە عەفرین بەردەوام دەبێت، هاوكات داوای لە نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەلگەی نێەودەوڵەتی كرد هاوكاریان بكەن بۆ گەڕانەوە ی خەڵكی عەفرین بۆ شوێنەكانی خۆیان.

له‌ ده‌ڤه‌رى شه‌هباى سه‌ر به‌ كانتۆنى عه‌فرین، یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل و ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرین هه‌ڵوێستى خۆى له‌ باره‌ى داگیركردنى به‌شێكى عه‌فرین له‌ لایه‌ن سوپاى توركیا و میلیشیا ئیسلامییه‌كانى هاوپه‌یمانى توركیاوه‌ راگه‌یاند.

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، هاوسه‌رۆكى كانتۆنى عه‌فرین، عوسمان شێخ عیسا، ئیدانه‌ى بێده‌نگى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هاوپه‌یمانێتى رووسیا و توركیاى له‌ باره‌ى هێرشى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین كرد.

گوتیشى: ماوه‌ى 58 رۆژه‌ سوپاى توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانى به‌ جۆره‌ها چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى په‌لامارى عه‌فرین ده‌ده‌ن و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بێده‌نگه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، شه‌ڕڤانان، به‌رده‌وامن له‌ به‌رگرى له‌ عه‌فرین و هیچ كاتێك كۆڵناده‌ن و ته‌نیا بژار له‌ به‌رده‌م شه‌ڕڤاناندا سه‌ركه‌وتنه‌.

دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر چى ئه‌وان گه‌ڕه‌كێكیان داگیركردووه‌، به‌ڵام هیچ كاتێك ناتوانن ئیراده‌ى شه‌ڕڤانان و گه‌لى كورد تێكبشكێنن.

لای خۆشیه‌وه‌ نوێنەری کانتۆنەکانی رۆژئاوا ھەواڵی داگیرکردنی عەفرین رەتدەکاتەوەو رایدەگەیەنێت کە تەنھا چەند ناوچەیەکی باکوی عەفرینەو تا ئێستا شەڕ بەردەوامە.

فەتحوڵڵا حوسەینی ئەندامی نوێنەرایەتی کانتۆنەکانی رۆژئاوا لە ھەرێمی کوردستان راگەیاند: تەنھا چەند ناوچەیەکی باکوری عەفرین داگیرکراوەو شەرێکی سەخت بەردەوامە.

پشتراستکردەوە کە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی ناوشاری عەفرین بۆردومان دەکات.

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەشێکی زۆری میدیاكان ھەواڵی داگیریکردنی عەفرینیان لە لایەن تورکیاوە راگەیاند، بەڵام یەپەگە رەتیدەکاتەوە سوپای تورکیا عەفرینی داگیرکردبێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.