Erbil 15°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 16:44

سکرتێری ناتۆ: هه‌ڕه‌شه‌کانی رووسیا به‌رده‌وام زیاتر په‌ره‌ ده‌سه‌نن

په‌یوه‌ندییه‌كانی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ رووسیا به‌رده‌وام به‌ره‌و ته‌نگه‌ژه‌ و ئاڵۆزیی ده‌چێت
سكرتێری ناتۆ: هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا به‌رده‌وام زیاتر په‌ره‌ ده‌سه‌نن
کوردستان TV
100%

یێنس ستۆلتنبرگ سكرتێری گشتی ناتۆ پێیوایه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ رووسیا به‌رده‌وام به‌ره‌و ته‌نگه‌ژه‌ و ئاڵۆزیی ده‌چێت و پێویسته‌ ناتۆ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری پێكدادان و  سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگه‌ژه‌ی زیاتر خه‌سڵه‌تی به‌سامیی خۆی بپارێزێت.

سكرتێری گشتیی ناتۆ له‌ گفتوگۆیه‌كدا وتی كه‌ رووسیا به‌رده‌وام به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چێت كه‌ پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كان ده‌ركه‌وێت و به‌رده‌وامیش زیاتر به‌ وڵاتانی رۆژئاوادا هه‌ڵده‌شاخێت. 

به‌ وته‌ی ستۆلتنبرگ رووسیا دوای ئه‌وه‌ی كه‌ خاكی كریمای به‌ خاكی خۆیه‌وه‌ لكاند و هێزه‌كانی له‌ جۆرجیا جێگیر كرد و هێرشی سایبه‌ریی زۆریشی ئه‌نجامداوه‌، له‌ ئێستادا بووه‌ته‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تازه‌.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڕه‌شه‌ تازانه‌ سكرتێری ناتۆ وتی: به‌مدواییه‌ ده‌بینین كه‌ رووسیا چه‌كی ئه‌تۆمیی خستووه‌ته‌ ناو چوارچێوه‌ی سیستم و مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆیه‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیی زیاد ده‌كات و ناتۆ ناچاره‌ وه‌ڵام و هه‌ڵوێستی بۆ ئه‌م كرده‌وانه‌ی رووسیا هه‌بێت.


سه‌رچاوه‌ / دی دبڵیوو    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.