Erbil 15°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 16:32

به‌ نارنجۆک هێرش کرایه‌ سه‌ر سه‌نته‌رێکی فێرکاریی و 6 که‌س برینداربوون

هێرشه‌كه‌ پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ روویداوه‌
به‌ نارنجۆك هێرش كرایه‌ سه‌ر سه‌نته‌رێكی فێركاریی و 6 كه‌س برینداربوون
کوردستان TV
100%

به‌رپرسانی ئه‌منی كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانسان پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێرشبه‌رێك به‌ نارنجۆك هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر سه‌نته‌رێكی فێركاریی له‌ رۆژئاوای كابوڵ و بوو به‌ هۆی برینداربوونی 6 كه‌س .

جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌م وڵاته‌ رایگه‌یاند: كه‌ هێرشه‌كه‌ پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ روویداوه‌ و ئاشكراشی كرد كه‌ خودی هێرشبه‌ره‌كه‌ دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی نارنجۆكه‌كه‌ كوژراوه‌ و وتیشی تا ئێستا نه‌زانراوه‌ كه‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ تیرۆریست بووه‌ یان نا.

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ئه‌فغانستانیش وتی كه‌ 6 كه‌س به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌ برینداربوونه‌ چوار كه‌سیان ئافره‌ت بوون و ئه‌وانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

گروپی تاڵیبانیش به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌گرته‌ ئه‌ستۆی خۆی و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ په‌یوه‌ندیی به‌ رووداوه‌كه‌وه‌ نییه‌.

 

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.