تا ئێستا زیاتر له ١٠٠حاڵه‌تی نه‌خۆشی لیشمانیای پێست له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك تۆمار كراوه.
دكتۆر ته‌لال ره‌شید سوڵتان، پزیشكی تایبه‌تمه‌ندی نه‌خۆشییه‌كانی پێست له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له پارێزگای دهۆك،رایگه‌یاند: نه‌خۆشی لیشمانیای پێست له سنووری نه‌ینه‌وا كه قه‌زای شنگال و ناحییه‌كانی ره‌بیعه، سنونێ و مه‌حمودییه گونده‌كانی سنووره‌كه له‌خۆ ده‌گرێت بڵاوبووه‌ته‌وه، تا ئێستا زیاتر له ١٠٠حاڵه‌تی ئه‌و نه‌خۆشییه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك تۆمار كراوه و ئه‌گه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی سه‌رتاسه‌ری له ناوچه‌كه ئه‌نجام نه‌درێت ئه‌گه‌ری هه‌یه نه‌خۆشییه‌كه به‌ربڵاوتربێت و حاڵه‌تی زیاتر تۆمار بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: نه‌خۆشییه‌كه به زیپكه‌ی حه‌له‌ب یاخود زیپكه‌ی به‌غدادیش ده‌ناسرێت كه به هۆی جۆره به‌كتریایه‌كه‌وه دروست ده‌بێت كه له‌ناو جۆرێك مێشووله‌دا هه‌یه و له رێگه‌ی پێوه‌دانی مێینه‌ی مێشووله‌كه كه به مێشووله‌ی (خاك) ناسراوه بڵاوده‌بێته‌وه، ئه‌و مێشووله‌یه‌ش زۆر بچووكه و له‌كاتی فڕین‌دا بێ ده‌نگه و له كه‌شی گه‌رم و شێداردا ده‌ژی، چالاكییه‌كانیشی له وه‌زری هاویندا زیاد ده‌بێت و له‌سه‌ر خوێنی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ ده‌ژیت، تا چه‌ند بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه زیاتر ده‌كات.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی بواری نه‌خۆشییه‌كانی پێست ده‌شڵێت :له ئێستادا كه‌شی ناوچه‌كه له‌بار نییه بۆ مێشووله‌ی خاك، زیاترله ١٠٠ حاڵه‌ت تۆماركراوه، ئه‌گه‌ر بێت كه‌شه‌كه له‌بار بێت و وه‌رزی هاوین دابێت، ئه‌گه‌ری بڵاو بوونه‌وه‌ی زیاتری لێده‌كرێت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.