رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كه سكاڵای یاسایی له سه‌ر ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه تۆمار ده‌كه‌ین كه له خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ر بوونه‌ته هوكاری ئاواره‌بوون و ماڵوێرانی و كوشتن و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ناموس و به تاڵان بردنی ماڵ و حاڵی هاوڵاتییانى كورد له ناوچه داگیر كراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك، كه‌ركوك و خورماتو و خانه‌قین و شه‌نگال و ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه له روژی 16 ئۆكتَوبه‌ری 2017 داگیركران.
راشیگه‌یاند: هه‌ر تاكێكی كورد كه زه‌ره‌رو زیانی پێكه‌تووه ده‌توانێ و مافی تۆمار كردنی سكاڵای هه‌یه.
له هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سوپاسی رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه به شێوه‌یه‌كی زۆر دیبلۆماسییانه هه‌نگاوی نا و مافی هاوڵاتییانی كوردی گه‌رانده‌وه،، به‌ڵام هه‌نگاوی دووه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت كار بكات هه‌رچی زووه ئه‌و ناوچانه‌ی داگیر كراون له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه كه ئێستا تاك لایه‌نانه به‌رێوه ده‌برێت، بگه‌ڕێنێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه جێگیر بكات و به پێی مادده‌ی 140 و ده‌ستوری عێراق مامه‌له له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه بكرێت .
رێبوار تاڵه‌بانی له كۆتایی قسه‌كانی رایگه‌یاند: ئێمه ناوه‌ستین و هه‌تا دادگای نێوده‌وڵه‌تیش له تاوانه‌كانی 16 ئۆكتوبه‌ر ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه .
له سه‌ر ره‌وشی كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك گووتی: بارۆدوخی كه‌ركوك رۆژبه‌رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و ئه‌وانه‌ی له ناو كه‌ركوكن شایه‌دی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه دۆخی كه‌ركوك به‌ره‌و خراپبوونه و نه‌ك باشبوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.