گۆرانی " شه‌وت شاد بێت " دوایین ڤیدیۆ كلیپی هونه‌مه‌ند " میران عه‌لی " ه كه رۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی 16/3/2018 له شاری هه‌ولێر كاری وێنه‌گرتنی به كۆتا هات .
هونهرمهن " میران " خۆی تێكست و ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه داناوه و كاری وێنه‌گرتن و درهێنانیش له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند " یوسف له‌شكری " بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه ئه‌نجامدراوه .
به گوێره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كان بێت ،خانمه نمایشكاری جل‌و به‌رگ " شابنام جه‌به‌لی " وه‌ك ئه‌كته‌رێك له كلیپه‌كه‌ی " میران " رۆڵ ده‌بینێت .
میران یه‌كێكه له‌و گۆرانیبێژه تازه دهركهوتووانهی كه هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه و گۆرانییه‌كانی بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه له تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.