Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:37

لە چەمچەماڵ ھێرش کرایە سەر شاسوار عەبدولواحید

له‌ هۆڵه‌كه‌ ناڕه‌زایی درووستبوو
کوردستان TV
#7
100%


له‌ شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ كۆڕێكی بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خته‌ی شاسوار عه‌بدولوه‌حید، بۆ لیسته‌كه‌ی (نه‌وه‌ی نوێ) گرژی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و قایمقامی چه‌مچه‌ماڵیش ئاماژە بەوە دەدات، کە خۆی گوتوویەتی هێزی ئەمنی ناوێت، تا پارێزگاری لێبکات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17/3/2018 شاسوار عه‌بدولواحید له‌ شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، قسه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ناوچه‌كه‌ كردووه‌، به‌ڵام دوای ده‌رچوونی له‌ هۆڵه‌كه‌ ناڕه‌زایی درووستبووه‌و هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ری و ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل زیانی پێگه‌یه‌نراوه‌.

چالاكوانانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌ ڤیدیۆی رووداوه‌كه‌یان راسته‌وخۆ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێن، خه‌ڵكی له‌ هاتنی شاسوار نیگه‌رانن و وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ری.

له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا ده‌نگی كه‌سانێك ده‌بیسترێت كه‌ به‌ ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن نامانه‌وێت و توڕه‌ بوون و قسه‌ی پێده‌ڵێن.

هه‌روه‌ها له‌ گرته‌ ڤیدۆیه‌كی دیكه‌ش دیاره‌ گه‌نجه‌كان هاوار ده‌كه‌ن به‌س وازی لێبێنن و به‌ردی تێمه‌گرن و جامی ئۆتۆمبێله‌كانیش مه‌كشێنن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن كاك شاسوار كوێرایه‌ت دایه‌ی بۆ هاتووی بۆ ئێره‌.

لای خۆشیه‌وه‌ ڕەمەک ڕەمەزان، قایمقامی شارۆچکەی چەمچەماڵ، ڕاگەیاند: شاسوار عەبدولواحید، سیمینارێکی لەشارۆچکەی چەمچەماڵ ئەنجام داوە، بەڵام لەنێوان ئامادەبووانی ھۆڵەکەدا پشێوی دروست بووە و شاسوار عەبدولواحید، سیمێنارەکەی ڕاگرتووە و  گوتار و گفتوگۆکانی وەستاندووە .

قایمقامی شارۆچکەی چەمچەماڵ، ئەوەشی خستە روو، کە ئەوان ھەمیشە ھێزی ئەمنی ڕەوانەی ئەو شوێنانە دەکەن، کە کۆڕ و سیمیناری تێدا دەکرێت، بۆ ئەوەی ھیچ حاڵەتێکی نەخوازراو ڕوونەدات، بەڵام شاسوار عەبدولواحید، ڕەتی کردوەتەوە کە ئەوان ھێزی ئەمنی لەنزیک ھۆڵەکە جێگیر بکەن و گوتوویەتی پێویستمان بەھێزی ئەمنی نییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.