Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:38

هه‌ول ده‌درێت دەرفەتی باشتر بۆ قوتابیانی کوردستان لە زانکۆکانی ئەورووپا فه‌راهه‌م بکرێت

شاندێکی زانکۆی سەڵاحەدین سەردانى ئه‌ورووپای كرد
کوردستان TV
100%

شاندێکی زانکۆی سەڵاحەدین سەردانى ئه‌ورووپای كردو له‌م باره‌شه‌وه‌ دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا لەگەڵ دكتۆر ئەحمەد دزەیی، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و شاندە یاوەرەکەی، کۆبووەتەوە .

لە کۆبوونەوەکەدا، دلاوەر ئاژگەیی و ئەحمەد دزەیی باسی دروستکردنی میکانیزمێکیان بۆ سوودوەرگرتنی زیاتری زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەکانی یەکێتیی ئەوروپا، کردووە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی دەرفەتی باشتر بۆ قوتابییانی کوردستان بۆ خوێندن لە زانکۆکانی یەکێتیی ئەوروپایان کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.