له‌دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، كه تێیدا میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى كه‌ركووكیان داگیر كرد، تاوانه جۆراجۆره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیان كردووه و میلیشیاكان شاره‌كه‌یان پێ كۆنترۆڵ ناكرێ.
شەوی رابردوو لەگەڕەکی حووڕییەی شاری کەرکووک، ھێزەکانی دژە تیرۆری عێراق ھەڵیانکوتایە سەر ماڵی ھاووڵاتییەکی کورد و دووبرایان ڕفاندووە.
دوو رفێنراوەکە ناویان عومەر عەزیز و ئاکام عەزیزە، یەکێکیان خاوەنی کلینیکی پزیشکییە و ھاوکات کارمەندی نەخۆشخانەی ئازادیشە لە کەرکووک، ئەوەی دیکەشیان پێشووتر پاسەوانی نەجمەدین کەریم بووە و دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر وازی ھێناوە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نزیك ماڵی رفێنراوه‌كان رایگه‌یاند جگە لە ڕفاندنی ئەو دوو برایە سووکایەتییەکی زۆریش بەخێزان و کەسووکاریان کراوەو بە شەق و زللـە لە برایەکیشیان داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.