جێنیفه‌ر لۆپز گۆارنیبێژ و ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به هه‌بوونی ئازاردان و ده‌ستدرێژیی سێكسی له دژیی وتی كه، له ساڵانی سه‌ره‌تای چالاكیی هونه‌ریی خۆیدا ده‌رهێنه‌رێك به ره‌فتاری نه‌شیاو تووشی په‌شۆكانی كردووه.
ئه‌م خاتوونه هونه‌رمه‌نده به گۆڤاری " هارپه‌رز بازاڕ "ـی وت كه ده‌رهێنه‌رێك داوای لێكردووه تا ئه‌و سنگی خۆی بۆ رووت بكاته‌وه، خاتوو لۆپز سه‌باه‌رت به‌وه وتی: هه‌رچه‌نده كه زۆر ده‌ترسام له‌وه‌ی به گوێی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره نه‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌مكاره‌م نه‌كرد.
ئه‌م گۆرانیبێژه ناوداره سه‌باره‌ت به ساته‌وه‌ختی رووداوه‌كه ده‌ڵێت: له‌بیرمه كاتێك له وه‌ڵامدا قسه‌م ده‌كرد زۆر ترسابووم و دڵم به توندی لێیده‌دا و به خۆمم ده‌وت ئایا درووسته كه سه‌رپێچی له داواكه‌ی بكه‌م؟
به وته‌ی خاتوو لۆپز هه‌رچه‌نده كه ئه‌وه یه‌كه‌م فیلمێك بووه له ژیانیدا كه پێشنیاری پێكراوه تا رۆڵی تێدا بگێڕێت، به‌ڵام وه‌ڵامی ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی نه‌داوته‌وه و سنگی خۆیی بۆ رووت نه‌كردووه‌ته‌وه.
شایه‌نی باسه كه ماوه‌یه‌كه شه‌پۆلێكی ئاشكرا كردنی ئازار و ده‌ستدرێژیی سێكسیی له‌لایه‌ن خاتوونه هونه‌رمه‌نده‌كانی هۆلیوود ده‌ستیپێكردووه و ژماره‌یه‌كی زۆر له پیاوه ناوداره‌كانی بواری هونه‌ر له هۆلیوود ناویان به ده‌ستدرێژیكار ده‌رچووه، رووداوه‌كه‌ی خاتوو لۆپزیش یه‌كێك له دوایین ئاشكرا كردنهكانه.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.