هونه‌رمه‌ندی به ناوبانگی كورد "هۆمه‌ر دزه‌یی" به‌رهه‌مێكی هونه‌ری و نیشتمانی درێژی به‌ناوی (كوردستان هه‌ر دێینه‌وه)، بڵاو كرده‌وه.
ئاواز و وتێكستهكه هی هونه‌رمه‌ند هۆمه‌ر دزه‌یی خۆیه‌تی، دابه‌شكردنی میوزیك له‌لایه‌ن میوزیكژه‌نی ناسراوی كورد د، عه‌بدوڵڵا جه‌مال سه‌گرمه‌وه كراوه.
شایانی باسه ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن كه‌ناڵی كوردستان 24 و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه‌وه سپۆنسه‌ری كراوه، ماوه‌ی به‌رهه‌مه‌كه 20 خوله‌كه و له‌لایه‌ن ئۆركێسترایه‌كی ئه‌ورووپیه‌وه تۆمار كراوه، كلیپه‌كه‌ش بریتیه له دیمه‌نه‌كانی سرووشتی كوردستان گورزارشت له ژیان و كاره‌سات و خۆشی و ناخۆشیه‌كانی كورد.
ده‌قی تێكستی به‌رهه‌مه‌كه:
(كوردستان هه‌ر دێینه‌وه)
با دێهات گشتی رووخا‌و بێ
با و باران پڕ له ژه‌هراو بێ
جۆگه و كانی وگۆم بێ ئاو بێ
چۆله‌كه‌ی ئاسمان بێ چاو بێ
هێشتا هه‌ر خۆشترین جێگای
بۆ شادیمان تاكه رێگای
با گوڵ له ره‌نگان بێ به‌ش بێ
به‌فری زۆزانان با ره‌ش بێ
كۆرپه‌ی ساوا بێ باوه‌ش بێ
بووك بۆ زاوا سه‌ر به هه‌ش بێ
هێشتا هه‌ر جوانترین بووكی
خوێن شیرین و ئێسك سووكی
با له خاكت بۆنی گاز بی
ئاوی رووبارت ناساز بێت
بێ مراوی و سۆنه وقاز بی
بێ خوڕه و بێ به‌رده‌باز بێ
هێشتا هه‌ر به‌ردێكی هه‌ڵگورد
(حجر الاسود) ه لای كورد
با جوتیار هه‌ر بێ هه‌وار بێ
كاوله دێی بێ مشك ومار بێ
با له شاران شین و زار بێ
با ژن ره‌شپۆش، تازیه‌دار بێ
هێشتا هه‌ر ئاشقی خاكین
رۆڵه‌ی وه‌فادار و چاكین
با ئه‌مڕۆ ماڵمان وێران بێ
با رۆژمان دیده‌ی كوێران بێ
رێوی با له جێی شێران بێ
شه‌رت بێ له شه‌رتی مێران بێ
مێژوو هه‌ڵگه‌ڕێنینه‌وه
مژده بۆ كورد بێنینه‌وه
با ئه‌مڕۆ وڵات كاول بی
با كورد سندمی له مل بێ
به‌هار بێ سه‌وزه‌گیا و گوڵ بێ
بوڵبوڵ تامه‌زرۆی یه‌ك چڵ بێ
ئۆلی داسنی نابڕێته‌وه
شه‌نگال وه‌ك خۆی لێ دێته‌وه
با كورد له سه‌حرای عه‌رعه‌ر بێ
یان لای تور‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر بێ
با له سیستان ده‌ربه‌ده‌ر بێ
له ئه‌مه‌ریكا په‌نابه‌ر بێ
ناتوێته‌وه ، ناتوێته‌وه
رۆژێك له رۆژان دێته‌وه
دوژمن هه‌رچی بۆت كراوه
هه‌رچی به كوردت داداوه
گشتی به‌و خه‌یاڵپڵاوه
گوایا ئیتر كورد بڕاوه؟
ره‌گی لێره داكوتاوه
كورد هه‌رده‌مێنێ و هه‌ر ماوه
دوژمن ئه‌و هه‌موو كێوانه
ئه‌و به‌فر و سه‌رمای زستانه
هه‌ر له كورد دێ و به كورد جوانه
كه‌ی بۆتۆ جێگه‌ی ژیانه؟
هه‌ڵه‌بجه وعهگال وعهبا
پێم ناڵێی كوجا مه‌رحه‌با
كوردستان مێگه‌ل و شوانت
بزنه‌ڕێی لاپاڵ كێوانت
رانكه شڕه‌كه‌ی گاوانت
داس و دروێنه‌ی سهپانت
لای ئێمه جوانن ، شیرینن
سه‌رچاوه و هه‌وێنی ژینن
كوردستان غه‌م مه‌خۆ دایه
داربه‌ڕوو قه‌ت له بن نایه
وا كۆبانێ وێنه‌ی چیایه
بۆته ئه‌فسانه‌ی دنیایه
تۆ لانكه‌ی پێكه‌وه ژیانی
ئیسلام و جوو و داسنی و دیانی
كوردستان ده‌گه‌ڕێینه‌وه
به‌ڵێن بێ ده‌بێ بێینه‌وه
بناغه‌ی نوێ ده‌نێینه‌وه
له باوه‌شتا دهسێینهوه
كوردستان هه‌ر هی كوردانی
بۆ ئێمه وه‌ك ئاو و نانی
كوردستان گشت یادگارمانی
كوردستان به تۆوه ماوین
بێ تۆ ماسی بێ ئاوین
كوردستان تۆ یارمانی
كوردستان گشت یادگارمانی
سه‌رچاوه/ كوردستان 24
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.