رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگای پیرەمەگرون - سلێمانی روویدا بههۆیهوه 3 كهس گیانیان لەدەستدا و 9 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردۆتەوە و رایدهگهیهنێت: رۆژی هەینی 16-3-2018، رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 9 کەسی دیکەش برینداربوون .
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیدهگهیهنێت: تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادوەری لە شاری سلێمانی كراون، هەروەها بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی گواستراونەتەوە .
ههروهها ئۆتۆمبێلێکیان لە جۆری (دۆج )ـە و دوو سەرنشینی تێدابووە بە ناوەكانی (ح،ش،ش) گیانی لەدەستداوە، سەرنشینێكیش به ناوی (ا،س،ا) لەدایكبووی 1995 ـە و گیانی لەدەستداوە.
ئۆتۆمبێلی دووەم لە جۆری هیۆندا پاس بووە، كه سەرنشینانی خوێندكاربوون لە پەیمانگای تەكنیكی كەركووك کەسێک بەناوی (ص، ی،ع) تەمەنی 17 ساڵە و سەرنشینی پاسەكە بووە و خوێنكاربووە گیانی لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.