Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 05:46

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا: راوێژکاره‌کانمان لەسەر ئەرکەکانیان لە کوردستان بەردەوام دەبن

ئەرکی نوێی راوێژکارە سەربازییەکانی ئەڵمانیا راهێنانی بواری جەنگ نابێت
کوردستان TV
100%

ئۆرسولا ڤۆن دەر لاین وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاند، راوێژکارە سەربازییەکانی ئەڵمانیا لەسەر ئەرکەکانیان لە هه‌رێمى كوردستان بەردەوام دەبن .

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەرکی نوێی راوێژکارە سەربازییەکانی ئەڵمانیا راهێنانی بواری جەنگ نابێت ، بەڵكو فێرکردنی هێزە لۆکاڵییەکان دەبێت بۆ هەڵگرتنەوەی مین و بۆمبە چێندراوەکان و پارێزگاریکردن لە خۆیان لە چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی و دروستکردنی فێرگەی سەربازی و راهێنانکردن بە راهێنەرە سەربازییەکان. 

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بە گرنگییەوە باسی لە یارمەتیدانی هێزەکانی پێشمەرگە کرد لەلایەن حکومەتی وڵاتەکەیەوە و گوتی، ئەو کارە بۆ تێکشکاندنی داعش گرنگ بوو. هه‌روه‌ها بەپێویستی زانی راوێژکارە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بمێننەوە. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.