به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه راست نین، من سێ مانگم ماوه بۆ واده‌ی یاسایی خانه‌نیشین بوون، ئیتر بۆچی ده‌ست له‌كاربكێشمه‌وه.
به‌پێی هه‌ندێك زانیاری نافه‌رمی، شه‌وی رابردوو عه‌مید خه‌تاب عومه‌ری به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك په‌یوه‌ندی به وه‌زیری ناوخۆی عێراقه‌وه كردووه و له‌به‌رانبه‌ر ده‌ستگیركردنی وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی، داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی كردووه ..
لای خۆشیه‌وه عه‌قید ئه‌فرسیاو كامیل، وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند:پێیوتراوه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له لێدوان نه‌دات.
هاوكات عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ی ره‌تكرده‌وه و گوتی: ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه و راست نین، من سێ مانگم ماوه بۆ واده‌ی یاسایی خانه‌نیشین بوون، ئیتر بۆچی ده‌ست له‌كاربكێشمه‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه: ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.